به‌هۆی زۆری بارانبارین و دروستبوونی لافاو له وه‌رزی بارانباریندا له سه‌رجه‌م شاره‌كانی وڵاتی سوودان، تا ئێستا 136 هه‌زار كه‌س ده‌ربه‌ده‌ر بوونه و 66 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
حكوومه‌تی سوودان ئاشكرای كرد: له سه‌ره‌تای ئه‌م مانه‌گه‌وه كه وه‌رزی بارانبارین له وڵاتی سوودان ده‌ستی پێ كردووه تا ئێستا 66 كه‌س له‌و وڵاته گیانی له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها 24 هه‌زار خانووی هاووڵاتییان و 20 باڵه‌خانه‌ی حكوومه‌ت زیانیان به‌ركه‌وتووه و ژێر ئاو كه‌وتوون.
بارانبارین و لافاو له 12 پارێزگای سوودان له كۆی 18 پارێزگا دروستبووه و به‌هۆیه‌وه 136 هه‌زار كه‌س ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره بوون.
ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه زیانی زۆریان به‌هۆی لافاوه‌وه پێ گه‌یشتووه بریتین له پارێزگاكانی ئاوی نیل و نیلی سپی و باشوور و رۆژئاوای كردڤان، هه‌روه‌ها 238 نه‌خۆشخانه‌ش به ته‌واوی ژێر ئاو كه‌وتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.