Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:24

نووسەری ناوداری کورد "محەمەد ڕەشید فەتاح "کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
100%


 لە شاری سلێمانی چیرۆکنووس و نووسەری ناوداری کورد محەمەد ڕەشید فەتاح کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا و چیرۆكنووس "محەمەد ڕەشید فەتاح" ،لە ساڵی ١٩٤٢ لە شاری سلێمانی لە دایك بووە و دەرچووی پەیمانگەی مامۆستایانە و یەكێكە لەو نووسەرانەی لە كۆتایی ساڵانی شەستەكانەوە دەستی بەبڵاوكردنەوەی بەرهەمەكانی كردووە، وەك بوار نورەدین پسپۆر لە بواری بیبلۆگرافیادا دەلێت:مامۆستا محەمەد ڕەشید فەتاح یەكەم كەس بووە لە ساڵی ١٩٦٩دا، لە گۆڤاری رزگاری دا وشەی بیبلۆگرافیای لە نووسینێكدا بەكارهێناوە.
مامۆستا بە یەکێک لە چیرۆک نووس و نووسەرە دیارەکانی باشوری کوردستان هەژمار دەکرێت و بەدەیان چیرۆک و ڕۆمان و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی بڵاوکردۆتەوە.
لە کتێبە بڵاوکراوەکانی:
١- ژیان و ئەشکەنجە، کۆمەڵەچیرۆک-١٩٦٩.
٢- تروسکاییەک لە شەوەزەنگدا، کۆمەڵەچیرۆک-١٩٧٢.
٣- گەشتی دووەمی ئەپۆلۆ، کۆمەڵەچیرۆک-١٩٧٧.
٤- درەختی ئورخیش پوازی لەخۆیەتی، کۆمەڵەچیرۆک-١٩٨٥.
٥- هەڵۆکانی ژێرخاک، کۆمەڵەچیرۆک-١٩٩٩.
٦- سێ شانۆنامەی خۆماڵی، ٢٠٠٤.
٧- حیکایەتەکانی وەهم و حەقیقەت، کۆمەڵەچیرۆک-٢٠٠٩.
ڕۆمان
١- دیوەخان، ١٩٩٥.
٢- ئەنفال، ١٩٩٧.
٣-ئەفسانەی میرەگوڵ، دووجاپ، ٢٠٠١ و ٢٠٠٩.
٤- ساباتێک لە مێژەلۆک، ٢٠٠٩.
٥-قسەکردن لە شکست، قسەکردنە لە نائومێدی، ٢٠١٣.
لێکۆڵینەوە لە ئەدەبی منداڵان:
١- ئەدەبی منداڵان و لێکۆڵینەوە، دوو چاپ ١٩٧٤ و ٢٠٠٩.
٢- کەسێتی منداڵ لە باخچەی ساوایاندا، ٢٠١٣.
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.