Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:27

ئه‌مڕۆ ساڵێك به‌سه‌ر كۆچی دواییكردنی هونه‌رمه‌ند (سه‌لام كۆیی) تێپه‌ر ده‌بێت

کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی بواری شانۆ و سینه‌ما و ته‌له‌فزیۆن سه‌لام كۆیی ،ناوی ته‌واوی (سه‌لام قادر حه‌مه‌د) ه‌" ساڵی 1955 له‌ گه‌ڕه‌كی خانه‌قای شاری هه‌ولێر‌ له‌دایكبووه‌" ده‌رچووی ئاماده‌یی بازرگانی به‌شی ژمێریارییه‌" له‌ 1969/2/20 به‌شانۆگه‌ری (چاره‌ڕه‌ش) دێته‌ دونیای هونه‌ر" هاتنه‌ ناو دونیای هونه‌ری له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان (فه‌یسه‌ڵ محه‌مه‌د ساڵح و جه‌لال به‌یار و عه‌لی ئه‌حمه‌د و سوبحی كۆیی) بووه‌" ماوه‌ی 6 ساڵ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم حه‌كیم به‌رنامه‌ی (ئاوێنه‌) یان له‌ته‌له‌فزیۆنی كوردستان پێشكه‌ش كردووه‌" 
ناوی هه‌ندێ له‌به‌رهه‌مه‌كانی (گه‌شتێك به‌ناو سێ ڕۆژگاردا) (مه‌سه‌له‌ی شارێك) (ئه‌و فریشته‌یه‌ی له‌ بابل هاته‌ خوارێ) (ته‌رازوو) (ئاگر و چڵی زه‌یتون 1976) (دوا فیشه‌ك) (هه‌بو نه‌بو 1980) (گونده‌كه‌م جێناهێڵم) (تاپۆ حه‌قی چیه‌ 1984) (ڕاوچی) (نرخی ئازادی) (حه‌مه‌دۆك) (مه‌رزیه‌و كاكه‌مین) (مه‌می ئالان) (به‌ره‌و خۆر) (شاره‌كه‌م 2007) (كه‌واتا چاوه‌ڕێ به‌ 2009)
زۆر به‌داخه‌وه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 17-8-2021 هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد سه‌لام كۆیی به‌ هۆی جه‌ڵته‌ی مێشك  له‌ شاری هه‌ولێر كۆچی دواییكرد.
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.