Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:27

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی نەینەوا: بە ھەوڵی فڕاکسیۆنی پارتی نزیکەی سێ ھەزار کەس دادەمەزرێن

کوردستان TV
100%


جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی نەینەوا رایگه‌یاند، وەزیری تەندروستی عێراق رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی دوو ھەزار و 800 دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی سنووری نەینەوای دەرکردوە دەشڵێ، پەرلەمانتارانی پارتی لە بەغدا رۆڵیان ھەبوە لەو دامەزراندنەی خەڵکی خۆمان لە سنوری مادەی 140.

ئەحمەد دووبەردانی، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی نەینەوا بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، دوای ھەولێکی زۆری ئێمە و پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق توانیومانە ناوی دوو ھەزار و 800 دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی سنوری مادەی 140 لە پارێزگای نەینەوا بۆ حکوومەتی عێراق بەرز بکەینەوە و پێش ماوەیەک فۆرمی دامەزراندن بۆ ئەو دەرچویانە پڕکراوەتەوە.

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی نەینەوا گوتیشی، لیستی ناوی دەرچوان رەوانەی وەزارەتی تەندروستی عێراق کراوە و لە ئێستادا پرۆسەی پاکسازی تێدا دەستی پێکردوە، چونکە ھەموو ناوەکان پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت لە ساڵی دەرچوون و پشتڕاستکردنەوەی بروانامەکانیان.

ئەحمەد دووبەردانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، وەزیری تەندروستی لیستی ناوەکانی پەسەندکردوە و تەنیا ماوەتە پرۆسەی وردبینی لە لیستی ناوەکان ئەوەیش کۆتایی بێت ئەگەر ھیچ ناوێک کێشەی نەبێت ھەمویان دادەمەزرێن لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی عێراق پەرلەمانتارانی پارتیش رۆڵی سەرەکیان ھەیە لەو دامەزراندنە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.