Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:26

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیار لەبارەی هەڵوەشاندنەوە یان هەڵنەوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەدات

کوردستان TV
100%

چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئابی 2022، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیار لەبارەی هەڵوەشاندنەوە یان هەڵنەوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بدات كە سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر داوای دەكات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست كەوتوون، چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دانیشتنی تێڕوانین لەبارەی ئەو سكاڵایەوە بكات كە لەلایەن رەوتی سەدرەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە پێشكەش كراوە.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت رۆژی 10ی ئابی 2022 موقتەدا سەدر داوای لە دەسەڵاتی دادوەریی كرد كە لە میانی یەك هەفتەدا، ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵبوەشێنێتەوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.
رۆژی 14ی ئابی 2022، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی كە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەرییە لە عێراق لەبارەی داواكارییەكی موقتەدا سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند كە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە و ئاماژەی بەوەشدابوو كە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی دەسەڵاتی ئەوەی نییە دەستوەردان لە دەسەڵاتەكانی یاسادانان و جێبەجێكردندا بكات.
دوای بڕیارەكەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی، رەوتی سەدر سكاڵایەكی پێشكەش بە دادگای باڵای فیدراڵیی كرد كە تیایدا داوا دەكات، ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵبوەشێنێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.