Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:19

ڤیدیۆ.. هه‌ردی سه‌لامی و ئه‌فشین شوكری به‌رهه‌مێكی نوێیان بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


 گۆرانیبێژان ، هه‌ردی سه‌لامی و ئه‌فشین شوكری دوه‌ومین دوێت-یان به‌ناوی (خۆشم ئه‌وێی) بڵاوكرده‌وه‌.
ئه‌فشین شوكری و هه‌ردی سه‌لامی له‌ چه‌ناڵی یوتیوبی تایبه‌تی خۆیان ڤیدیۆ كلیپی (خۆشم ئه‌وێی) بڵاویاكرده‌وه‌، هه‌ردی سه‌لامی  تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی دانراوه‌،  له‌لایه‌ن ئه‌فشین شوكری كاری ئه‌ڕێنجمێنتی بۆ كراوه‌ ، ده‌رهێنه‌ر ناسڕ حه‌یده‌ر كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی كردوه‌.
 گۆرانیبێژ هه‌ردی سه‌لامی ، ده‌رچووی به‌شی شانۆیه‌ له‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كان، خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپه‌،هاودارێكی زۆری هه‌یه‌.
گۆرانیبێژ ئه‌فشین شوكری، له‌ دایكبووی شاری مه‌هابادی كوردستانی رۆژ هه‌ڵاته‌،خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبومه‌ ، به‌زمانی كوردی و فارسی و توركی، ئاوازی بۆ زۆر له‌ هونه‌رمه‌نده‌ دیاره‌كانی كوردستان داناوه‌ .
 ئا- كامران  

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.