Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:17

فوئاد حوسێن وەك نوێنەری پارتی بەشداری لە دیالۆگی سەركردە سیاسییەكانی عێراق دەكات 

کوردستان TV
100%

فوئاد حوسێن ، نوێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری ئەو دیالۆگە سیاسییە دەكات كە ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئابی 2022، لە كۆشكی حكوومی لەسەر بانگهێشتی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، كۆبوونەوەكەش لە غیابی ڕەوتی سەدری دەستی پێكرد.
لەوبارەیەوە فوئاد حوسێن ، نوێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان لەو كۆبوونەوەیەدا لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا هیچ بڕیارێك نادرێت و ئامانج لە كۆبوونەوەكەش بەدیهێنانی لێكنزیكبوونەوەیە لە نێوان لایەنە سیاسییەكاندا، هەروەها تاوتوێكردنی ئەو دەستپێشخەریانەیە كە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سیاسی عێراق خراونەتە روو.
جێگای ئاماژەیە ئەمڕۆ رەوتی سەدری رایگەیاند كە نە (ڕاستەوخۆ) و نە( ناڕاستەوخۆ )  بەشداری لەو دیالۆگە سیاسییە ناكەن.
هاوكات ژمارەیەك لە سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەسەڵاتیان داوە بە هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكەدا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.