Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:40

به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 12 كۆڵبه‌ر برینداربوون

کوردستان TV
100%


شەوی دووشەممە 15 ی 8 ی 2022، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، لانی کەم 12 کۆڵبەری خەڵکی بانە، بۆکان و سەقز بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، 7 کۆڵبەری خەڵکی بانە3 کۆڵبەری خەڵکی سەقز و 2کۆڵبەری خەڵکی بۆکان لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزەکانی ئێران بریندار کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی یپێنج کەسیان بە ناوەکانی  سامان محەممەدزادە تەمەن 29 ساڵی خەڵکی بانە، فزڵ ئەحمەدی خەڵکی سەقز، عەلی ئابکار خەڵکی بۆکان، یوسف قۆیتاسی خەڵکی بۆکان و ئەرسەلان ڕەحمانی خەڵکی سەقز بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە مەودای 6 مەتری و بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە.

ئەم سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند تەنیا 4 کۆڵبەر گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و ئەوانی دیکە لە ترسی دەستبەسەرکران سەردانی نەخۆشخانەیان نەکردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.