Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:16

ئەنجومەنى نیشتیمانى کوردى سوریا سوپاسی ڕۆڵى پارێزگارى هەولێر لەخزمەتکردنى ئاوارە و پەنابەران ده‌كه‌ن

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە نوێنەرى سەرۆکایەتى(ئەنەکەسە) لەھەرێمی کوردستان و شاندێکى یاوەرى کرد
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشەممە 2022.8.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازى لە د.کاوە عەزیز، نوێنەرى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى نیشتیمانى کوردى سوریا (ئەنەکەسە) لە ھەرێمی کوردستان و شاندێکى یاوەرى کرد.
لەکۆبوونەوەیەکدا، گفتوگۆ لەبارەى بارودۆخ و ڕەوشى پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان لە کەمپەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر کرا و تیشک خرایەسەر ئەو کار و پرۆژانەى بۆ کەمپەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدراون لە پێشکەشکردنی هاوکاری و یارمەتیدان و خزمەتکردنیان، پاشان سەبارەت بە دابینکردنی پێداویستی و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانیان، پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند: "ئەوەى لەتواناى ئێمەدابێت لەخزمەتکردنى پەنابەران بەگشتیى و پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان بەتایبەتى لەکەمپەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر جێبەجێى دەکەین، ناهێڵین هیچ کێشەیەکیان هەبێت، دڵنیابن ئەوەى لەدەسەڵاتى ئێمەدابێت درێغى لێناکرێت". 
لەکۆتایدا، د.کاوە عەزیز، نوێنەرى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى نیشتیمانى کوردى سوریا(ئەنەکەسە) لە ھەرێمی کوردستان و شاندێکى یاوەر، ىسوپاسی ڕۆڵى پارێزگارى هەولێر و پارێزگاى هەولێریان کرد لەخزمەتکردنى ئاوارە و پەنابەرانى رۆژئاوای كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.