فوئاد ئه‌حمه‌د سلێمان، له‌هۆزی نانه‌كه‌لی یه، باوكی هونه‌رمه‌ندی خوالێخۆشبێت (ئه‌حمه‌د ته‌بیب) یه‌كێك بووه له كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌و هه‌ولێر به‌گشتی، هونه‌رمه‌ند (فوئاد ئه‌حمه‌د) له‌ساڵی 1932 له‌گوندی (عه‌وێنه)ی سه‌ر به‌شاره‌دێی گوێڕ چاوی به‌ژیان هه‌ڵهێناوه، ساڵی 1940 چۆته قوتابخانه پاشان خانه‌ی مامۆستایانی لادێ له دهۆك ته‌واو كردووه، له‌سه‌ره‌تا له‌گوندی عاڵڵا و گردعازه‌بان چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ش بووه‌ته مامۆستا، ( منداڵی هه‌بووه.
هونه‌رمه‌ندی خوالێخۆشبێت له‌ساڵی 1959 تاكو 1970 لێپرسراوی جوڵانه‌وه‌ی هونه‌ری بووه، بۆ یه‌كه‌مجار ساڵی 1955 چۆته ئێستگه‌ی به‌غدا، یه‌كه‌م سرودی به‌ناوی (نه‌ورۆز) تۆمار كردووه، له‌ساڵی 1959 گۆرانی (ئه‌میره‌كه‌م)ی تۆمار كردووه، ئینجا گۆرانی (نامه‌كه‌ت گه‌یشت) و (سروه‌ی به‌یان)و له‌گه‌ڵ چه‌ند گۆرانییه‌كی تر... له‌ساڵی 1963 بۆ یه‌كه‌مجار بهڕهشو سپی یه‌كه‌م گۆرانی به‌ناوی (ئه‌ی بووكی تازه) تۆماركرد تاوه‌كو ساڵی 1986 نزیكه‌ی سه‌د گۆرانی لهئێستگهو په‌نجا گۆرانیش له‌ته‌له‌فزیۆن تۆمار كردووه. دوای ته‌مه‌نێكی دوورودرێژ له‌خزمه‌تی هونه‌ری كوردی، مخابن له‌رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی (17ی 8 ی 2004 ) ماڵئاوایی له ئازیزان و هاوڕێیان و هونه‌ره‌كه‌ی كرد و چووه به‌ردلۆڤانی خودا ، دوای پێنج رۆژی له‌كۆچی دوایی له‌ڕێككه‌وتی 22ی 8ی 2004 لهرێوهرسمێكی شكۆداردا له‌شاری هه‌ولێر ته‌رمی پیرۆزی هونه‌رمه‌ند (فوئاد ئه‌حمه‌د) گه‌یشته‌وه خاكی كوردستان و له گۆڕستانی (كارگه‌ی قیڕ) به‌خاكسپێردرا .
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.