Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:20

دەزگای لووتکە: هیچ هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان لە یەختە نقوومبووەکەی یۆنان نەبووە

کوردستان TV
100%

دەزگای لووتکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە باسیان لەوە دەکرد هاووڵاتیی عێراق و هەرێمی کوردستان لەناو ئەو یەختەی 10ـی مانگ لە دوورگەیەکی یۆنان نقووم بوو گیانیان لەدەست دابێت یان بێسەروشوێن بووبن.

لە ڕاگەیەنراوەکەی دەزگای لووتکە هاتووە کە "ئەگەرچی لە  زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەواڵی ئەوە بڵاو کرایەوە کە گوایە هاووڵاتی عێراقی و هەرێمی کوردستان لە ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی ئەو یەختەی کە  لە 10ـی ئەم مانگە لەنزیک دوورگەی کارپاتۆسی وڵاتی یۆنان نقووم بوو بێسەروشوێن بوون و گیانیان لەدەست داوە."

ئەوەش هاتووە کە "دوای بەدواداچوونێکی وردی نوێنەرانی دەزگای لووتکە لە وڵاتی یۆنان و وڵاتی تورکیا و بەردەوام لەسەر هێڵ بوون لەگەڵ سەفارەتی عێراقی لە وڵاتی یۆنان و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەحکوومەتی یۆنان و تورکیا هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵانە کە بڵێت، کۆچبەرانی عێراقی و هەرێمی کوردستان لەو یەختەداهەبووە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "تاوەکو ئێستا بەهیچ شێوەیەک لە کۆچبەرە بێسەروشوێنبووەکان و لە کۆچبەرە ڕزگاربووەکانیش هیچ هاووڵاتییەکی عێراقی و کورد تۆمار نەکراوە، وەک دەزگای لووتکە تەواوی ئەو هەواڵانە ڕەت دەکەینەوە و لە بەدواداچوونەکانمان بەردەوام دەبین."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.