Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:15

باوکێک لەگەڵ دوو کوڕەکەی بە تۆمەتی سیحر و نووشتەکردن دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

پۆلیسی دهۆک ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـی 08ـی 2022 دەستگیرکردنی باوکێک و دوو کوڕی ڕاگەیاند، بە تۆمەتی سیحر و نووشتەکردن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: باوکێک و دوو کوڕ بە تۆمەتی سیحر و نووشتەکردن لەلایەن خاڵی پشکنینی ئاسایشی چەمە دەستگیر کران و پاشان ڕەوانەی پۆلیسی ڕۆڤیا کران.

ڕاشیگەیاند: تۆمەتبارەکان پاشەڕۆی مرۆڤ و هەندێک کەلوپەلی جیاوازیان بۆ سیحر و نووشتەکردن بەکارهێنابوو.

پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەش دا کە دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتباران ڕەوانەی دادگە دەکرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.