ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌واڵێكی ناخۆشی سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌پۆڵێكی تری گه‌رما و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمی له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ڕاگه‌یاند.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند: ئاسمان له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق ساماڵ ده‌بێت، به‌ڵام پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه به‌تایبه‌تیش له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاستی عێراق.
بۆ دووسبه‌ی هه‌ینیش، ده‌سته‌كه ڕایگه‌یاند: ئاسمان به‌هه‌مانشێوه ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رمیش وه‌ك ڕۆژی پێشووتر له به‌رزیدا ده‌مێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها بۆ ڕۆژانی شه‌موو و یه‌كشه‌میش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سووك به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، پله‌ی گه‌رمیش هه‌روه‌ك خۆی به به‌رزی ده‌مێنێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.