Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:25

یاسای بەڕێوەبردنی موڵکە وەقفییەکانی ئەوقاف هەموار دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%

بە بەشداری نوێنەری وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی ئەمرۆ چوارشەممە 17ـی 08ـی 2022 کۆبوونەوەی ھەمواری پڕۆژەی موڵکە وەقفییەکان بەرێوەچوو.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند: لە درێژەی کۆبوونەوەکانی تایبەت بە ھەمواری ماددەی چوارەم بڕگەی 1 تایبەت بە یاسای بەڕێوەبردنی موڵکەکانی وەقف ژمارە 64 ی ساڵی 1966، کۆبوونەوەیەکی دیکەی گرێدراو بە زنجیرە کۆبوونەوەکانی تایبەت بەم پڕۆژەیە لە پەرلەمانی کوردستان ڕێکخرا.

ڕاشیگەیاند: ئامانجی سەرەکی نوسینی ڕاپۆرتی تایبەتە لەسەر هەمواری یاساکە، دوای تاوتوێكردنی بابەتەكە، ڕەشنووسەكە بە شێوەیەکی تۆکمە  ئامادەكرا و بەمەبەستی  وەرگرتنی ڕێوشوێنە ياساييەكانی دیکە و دەنگدان لەسەری لە كۆبوونەوەیەکی پەرلەماندا ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوە دا ئەم هەموارە دەبێتە هۆی زيادكردنی داهاتی موڵكە وەقفیيەكان، خەرجكردنيان بەشێوەيەک دەبێت كە ڕەچاوی مەرجە شەرعییەکانی ئەنجوومەنی فەتوای یەکێتی زانایانی ئايينی ئيسلامی کراوە پێشنیارەکان جێگیرکراون و لە خزمەتی جێبەجێ كردنی مەرجی وەقفكاران و پڕكردنەوەی پێداويستيیەكانی مزگەوت و حوجرە و قوتابخانە  ئيسلامیيەكان دەبێت.

وەزارەتی ئەوقاف ڕوونیشی کردەوە کە بە ھاتنەکایەی پڕۆژەی پێشنیاری ھەموارکراو، موڵکە وەقفییەکان بەرەوپێش دەبرێن و وێرای دەستخستنی داھاتێکی باشتر بۆ پەرەپێدانی سەرجەم موڵکە وەقفییەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.