Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:32

ئێران هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی كوردی ده‌ستگیركرد

کوردستان TV
100%


هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی حەمزە ئاوای مەهاباد بە ناوی یوونس تەنهایی ڕۆژی یەکشەممە14 ، 8 ، 2022، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ده‌ستگیركرا و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی یوونس تەنهایی و وێڕای دەستبەسەرکردنی ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر مۆبایلەکەیدا گرتووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە خراونەتە پاڵ یوونس تەنهایی و هەروەها شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەوبارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە لانی کەم 8 هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون و هەتا ئێستا هیچ پەیوەندییەکیان بە بنەماڵەکانیانەوە نەبوو

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.