Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:14

دهۆك.. گوژمەیەك بۆ دروستكردنی باخچەیەك و دوو پرۆژەی دیكە خەرج دەكرێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 135 ملیۆن و 207 هەزار دینار بە مەبەستی دروستكردنی باخچەیەك و جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاریی دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك.
گوژمەكە لەسەر ڕێژەی ١٠٠٪ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانییە و لەسەر پلانی ساڵی ٢٠٢٢ بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی باخچەیەك لە كەرتی ٦٠ شاخكێ و هەروەها دروستكردنی چەند شەقامێك لە نزیك پێشانگەی ئۆتۆمبێل و نۆژەنكردنەوەی شەقام لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، ڕەزامەندی خەرجكردنی درا.
جگە لەو پرۆژانە، ئێستا لە سنووری ئەو شارەوانییە چەندان پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی پێویست بۆ پرۆژەكان داوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.