Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:15

شارەزایەكی كەشناسی: لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا كەشو هەوا فێنك دەبێت

کوردستان TV
100%


ئاراس جەبار ، شارەزای كەشناسی لە پەڕەی تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە كە لە سەرەتای هەفتەی ئایندەوە رۆژی شەممە 20-8-2022 تا كۆتایی هەفتە رۆژی هەینی 26-8-2022 لە ئەنجامی لاوازبوونی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی وەرزی هیندی لەسەر زۆرێكی ناوچەكانمان بەتایبەت ناوچە شاخاوییەكان و سنوری ناوچەكانی رۆژهەڵات و باكوری هەرێم پلەكانی گەرما 1 تا 4 پلەی سەدی بە گوێرەی ناوچەكان بەڕاورد بە ئەم ماوەیە نزمدەبنەوە و لەناوچەكانی باشور و ناوەڕاستی هەرێمدا گۆڕانكاری كەمتر بەسەردا دێت و لەشەواندا هەست بە فێنكبوونی كەشوهەوا زیاتر دەكرێت .
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەمەش كردووە ، لەم مەودایەدا بەرزترین پلەی گەرمی سەنتەری پارێزگاكانی هەرێم بەم جۆرە گۆڕانكاری بەسەردا دێت و جێگیر دەبێت .
سلێمانی 2 تا 3 پلە نزمدەبێتەوە لەنێوان 40 بۆ 41 پلە 
هەولێر 1 پلە نزمدەبێتەوە لەنێوان 42 بۆ 43 پلە 
دهۆك بەجێگیری ئەمێنێتەوە لەنێوان 41 بۆ 42 پلە
هەڵەبجە 3 تا 4 پلە نزمدەبێتەوە لەنێوان 41 بۆ 42 پلە
كەركوك بە جێگیری ئەمێنێتەوە لەنێوان 43 بۆ 44 پلە
لە ناوچەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان 1 تا 2 پلە نزمدەبێتەوە لەنێوان 44 بۆ 45 پلە
لەناوچەكانی سنوری ئیدارەی راپەرین 2 تا 3 پلە نزمدەبێتەوە لەنێوان 40 بۆ 41 پلە 
لە ناوچە شاخاویەكاندا بەگشتی 3 تا 4 پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە 
ئەو شارەزایەی كەشناشی پێشبینی ئەوەشی كردووە كە هەر لە مەودای هەفتەی ئایندەدا بەهۆی مانەوە و دەورانی شێ لە ئاستە بەرزەكانی هەوادا زۆربەی كات پەڵە هەور لە ئاسماندا دەردەكەوێت و هەندێك كاتیش لەناوچەی جیاجیادا ئەگۆرێت بۆ نیمچە هەور بەدیاری نەكراویش ئەگەری نمە باران كراوە دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكاندا .
لەلایەكی دیكەوە بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردۆتەوە كە بەم شێوەیە..
ئەمڕۆ 18- 8 - 2022  
كەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور , لە سنووری پارێزگای سلێمانی و كەركوك ئەگەری زیاد بوونی خێرایی با هەیە.
خێرای با / لەسەرخۆ -  مام ناوەند دەبێت (10 - 20) كم/س 
ئاراستەی با /  باكووری خۆرهەڵات
پلەكانی گەرما /  لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
مەودای بینین /  ( 8 - 10 ) كم  دەبێت 
سبەی 19- 8 - 2022
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور .
 پلەكانی گەرما: بە نزیكەی 1 پلە نزم دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو.
خێرای با / لەسەرخۆ -  مام ناوەند دەبێت (10 - 20) كم/س .
ئاراستەی با /  خۆرهەڵات .
مەودای بینین /  ( 8 - 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر  : 42
سلێمانی : 43
دهۆك  : 41
كەركوك : 44
هەڵەبجە : 44
زاخۆ   : 42
سۆران  : 43
راپەرین : 43
گەرمیان : 47
بەشی پێشبینی / 18- 8- 2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.