"له‌تیف هه‌ڵمه‌ت"ی شاعیر نوێترین دیوانه‌شیعری خۆی به‌ناوی "یه‌ك خودا‌و هه‌زارو یه‌ك ڕێگا بۆ به‌رده‌رگای ماڵی یار" چاپكرد .
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت-ی شاعیر له‌سه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی ده‌ڵێت" ئه‌م دیوانه‌م ده‌بوو ساڵی 2021 چاپكرێ، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشی و ناتهندرووستیمهوه له‌چاپخانه دوامانخست و بڕیارماندا له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2022 دا چاپ بكرێت و دیسان له كاتی دیاریكراودا نه‌خۆشی بواری چاپكردنی نه‌دام، ئیتر سێ و چوار مانگێك به‌ر له‌ئێستا هه‌لێك ڕه‌خسا و پشت به‌خوای گه‌وره چاپكرا ".
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت خاوه‌نی چه‌ندین دیوانی شعرییه ، هه‌روه‌ها له‌بواری چیرۆك و ده‌قی شانۆیی و لێكۆڵنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌مه جگه له‌مه‌ش چه‌ندین به‌رهه‌می به زمانی عه‌ره‌بی ، فارسی ، توركمانی ، ئه‌ڵمانی ، ئینگلیزی، سوێدی ، فه‌رنسی بڵأوكرانهتهوه.
ئا- كامران
"له‌تیف هه‌ڵمه‌ت" نوێترین دیوانی شیعری خۆی به چاپ گه‌یاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.