لە گەڕی چوونی دوایین قۆناغی پاڵاوتنی خولی تۆپی پێی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، یانەی بەنفیكای پۆرتوگالی سەركەوتنێكی گرنگی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی دینامۆكیڤی ئۆكراینی میوانداری بردەوە.
بەهۆی پەلاماری سەربازی ڕوسیا بۆ سەر ئۆكراینا، یاریەكە لە پۆڵەندا بەڕێوەچوو، لە خولەكی دەدا، جیلبێرتۆ مۆرایس جونیۆری بەڕازیلی گۆڵێكی بۆ بەنفیكا تۆماركرد، پاشان یاریزان جۆنكالۆ ڕامۆس گۆڵی دووەمی تیپی میوانی لە خولەكی سیی و حەوت بەدەستهێنا، لە گەڕی هاتنی دوایین قۆناغی شیاندنی چامپیۆنس لیگ و لە بیستوسێی ئەم مانگەدا، هەردوو تیپ جارێكی دیكە لە پۆرتوگال بەیەك دەگەن .
لەقۆناغی پاڵاوتنی چامپیۆنزلیگ بەنفیكا سهركهوتنی بهسهر دینامۆكیڤ تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.