Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 22:34

ڕكابه‌ریيه‌كانی پاڵه‌وانێتی تێنسی سینسیناتی له‌ هه‌ردوو ئاستی پیاوان و خانمان گه‌یشته‌ قۆناغی سێیه‌م

کوردستان TV
100%


له‌میانی یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تی سینسیناتی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی‌ كه‌ له‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رێوه‌ده‌چێت و له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی ئاستی پیاواندا، تێنسزانی ئیسپانی كارلۆس ئه‌لكاراز رووبه‌رووی ماكێنزی ماكدۆناڵدی ئه‌مه‌ریكی بۆوه‌.
 له‌ یاریه‌كه‌دا ئه‌لكاراز توانی باڵاده‌ستی خۆی بسه‌پێنێت و هه‌ردوو كۆمه‌له‌ی به‌ ئه‌نجامی شه‌ش دوو، شه‌ش سێ برده‌وه‌و خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی سێیه‌م.
 له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی دووه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی، فلیپ كراینۆڤیچی سربی به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ ‌به‌رامبه‌ر له‌ دانیال ئیڤانزی بریتانی برده‌وه‌،‌ ‌ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سێ، شه‌ش چوار بوو، هه‌ر له‌ قۆناغی دووه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی، مارین چیلیچی  كرواتی و ئه‌میل رۆسۆفۆری فیله‌ندی ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه‌، له‌ئه‌نجامدا چیلیچ به‌ دوو كۆمه‌له‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته‌ قۆناغی سێیه‌م، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش چوار، شه‌ش حه‌وت، حه‌وت پێنج بوو.
 لای خۆشیه‌وه‌‌ دیگۆ شوارتزمانی ئه‌رژه‌نتنی به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ ئه‌سلان كاراتسیڤی ڕوسی برده‌وه‌، ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان حه‌وت شه‌ش، سێ شه‌ش، شه‌ش دوو بوو، هاوكات دانیل میدڤیدڤی رووسی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به‌ دوو كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ ڤان دی زاندشۆلپی هۆڵه‌ندی برده‌وه‌، ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان شه‌ش چوار، حه‌وت پێنج بوو.     


هه‌ر له‌ پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی سینسیناتی ئه‌مه‌ریكی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی و له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی دووه‌می ئاستی خانماندا، ئیگا سویاتێكی پۆڵه‌ندی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ سلوان ستێفێنزی ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی په‌نجاوحه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ قۆناغی سێیه‌م.
 ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش چوار، حه‌وت پێنج بوو، سویاتێك هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی حه‌وته‌م نازناو له‌م وه‌رزه‌ ده‌دات و له‌ قۆناغی داهاتووش ڕووبه‌ڕووی مادیسۆن كیزی ئه‌مه‌ریكی ده‌بێته‌وه‌.
 له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی دووه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی، ئێما ڕادوكانوی كچه‌ تێنسزانی لاوی بریتانی و پۆلێنكراوی سێزده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ڤیكتۆریا ئازارێنكای بیلاڕوسی و پۆلێنكراوی بیستودووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی سێیه‌م، ئه‌م یاریه‌ش نزیكه‌ی یه‌ك كاتژمێری خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سفر، شه‌ش دوو بوو، له‌ قۆناغی سێیه‌مدا، ڕادوكانوی نۆزده‌ به‌هاری یاری له‌گه‌ڵ جێسیكا پێگولای ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌كات.
 
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.