Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 10:32

پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە دیالە و خورماتوو دەستپێكرد

کوردستان TV
100%

به‌یانی ئەمڕۆ پێنج شه‌مە 18 ی 8 ی 2022،  هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزە ئه‌منییه‌كانی عێراق لە سنوورەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان لە پارێزگای دیاله‌ و دووز خورماتوو، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان دژبە چەکدارانی داعش دەستپێکرد.


 وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاندراوێكی سه‌باره‌ت به‌ به‌رێوه‌چوونى قۆناغی پێنجه‌می ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین له‌ پارێزگای دیاله‌ و دووزخورماتوو بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: 

ھاریكاری و ھەماھەنگیی بەردەوام لەنێوان سەرجەم یەكە و پێكھاتە ئەمنییەكاندا دەرەنجامی ئەرێنی باڵای خستەڕوو لە راوەدوونانی چەتەكانی تیرۆریستانی داعش. ئەم پرۆسانە بەسەرپەرشتیی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكان و بەپشت بەستن بەسەرچاوەی زانیارییە ھەواڵگرییەكانەوە بووە كە بە وردی لە دیدار و كۆبوونەوەكانی نێوان ھێزەكانی فیدراڵی و ھێزەكانی پێشمەرگەوە خراونەتە بەرباس و لێكۆڵینەوە. ھەر لەم سۆنگەیەدا بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، قۆناخی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین بەڕێوەچوو.
لەم ئۆپەراسیۆنەدا یەكە سەربازییەكانی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە و بارەگای ھەژموونداری سەر بە ئۆپەراسیۆنەكانی دوزخورماتوو و فەرماندەیی میحوەرەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم)ی ھێزەكانی پێشمەرگە بە پاڵپشتیی فڕۆكە جەنگییەكانی ھێزە ئاسمانییەكان بەشدارن. 
ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنە پشكنین و كێوماڵكردنی ناوچەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانە لە نێوان یەكە سەربازییەكانی فیدراڵی و ھەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی سنووری ناوچەی فەرماندەیی دیالە و بارەگای ھەژموونداری ئۆپەراسیۆنی دوزخورماتوو و كێوماڵكردنی سەرجەم گوند و دەشتاییەكانی نێوان ھەردوو سنوورە دەستنیشانكراوەكە لەنێو ناوچانەی كە مایەی بایەخی ھاوبەش ناسراون بۆ راوەدوونانی پاشماوەكانی تیرۆریستان و داواكراوەكان و وشككردنەوەی سەرچاوەی تیرۆر و دابینكردنی ئاسایش و پاراستنی سەقامگیری ناوچەكان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.