یانه‌ی یوڤێنتوس هه‌وڵی پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌نخێل دیماریای ئه‌رژه‌نتینی ده‌دات، دیماریا له گه‌ڕی یه‌كه‌می كالچیۆ و له خوله‌كی شهستوشهشی یاری نێوان یۆڤنتۆس و ساسۆلۆ به‌هۆی پێكان به ناچاری یاریگای جێهێشت، دواتر تیمی پزیشكی خانمه‌پیره‌كه ئاشكرایكرد كه دیماریا به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی دووچاری هاتووه نزیكه‌ی بیست تا بیست و پێنج رۆژ له یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه.
هاوكات ماڵپه‌ڕی كالچۆ مێركاتۆ روونیكرده‌وه پێكانی ئه‌م یاریزانه ئه‌رژه‌نتینیه وایكردوه یوڤێ هه‌وڵه‌كانی خێراتر بكات بۆ گواستنه‌وه‌ی مێمفیس دێپای هۆله‌ندی بۆ ڕیزه‌كانی، ئێستا ژماره‌یه‌ك یاریزانی بیانكۆنێری پێكانیان هه‌یه كه ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كی باش نابێت بۆ یانه‌كه له وه‌رزی نوێ‌دا.
یوڤێنتوس هه‌وڵی پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌نخێل دیماریای ئه‌رژه‌نتینی ده‌دات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.