Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 10:21

بەهۆی لافاوەوە چوار كەس گیانیان لەدەستدا و 27 كەسیش بێسەروشوێن بوون 

کوردستان TV
100%

دەسەڵاتدارانی خۆجێی چین ئەمڕۆ پێنجشەممە رایانگەیاند، بەهۆی لافاوەوە لە باكوری رۆژئاوای چین، چوار كەس گیانیان لەدەستداوە و 27 كەسی دیكەش بێسەروشوێنن.
بە گوێرەی زانیارییەكان ئاستی ئاوەكە لە ناوچەیەكی شاخاوی لە پارێزگای فراوانی چینگهای كە هاوسنوورە لەگەڵ تبت، لەناكاو بەرزبۆتەوەو فەرمانگەی فریاكەوتنی ناوچەكەش لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەكانی گەڕان و رزگاركردن لە ئارادایە، بەبێ ئەوەی وردەكاری زیاتر ئاشكرا بكات.
جێگای ئاماژەیە ناوەند و باشووری چین بەزۆری لە كۆتاییەكانی بەهار و سەرەتای هاویندا بارانێكی زۆری لێ دەبارێت، بەڵام ئەمساڵ چین ڕووبەڕووی كەشوهەوای سەخت بۆتەوە. هەروەها ئەم هاوینە پلەكانی گەرما بە رێژەیەكی زۆر بەرزبوونەوەو لەهەندێك ناوچەی ئەو وڵاتە گەیشتۆتە سەرووی 40 پلەی سەدی .
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.