یانه‌ی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی به فه‌رمی تیلۆ كێهرێری ئه‌لمانی و به‌رگریكاری یانه‌ی پاریس سانجێرمانی گواسته‌وه ریزه‌كانی.
كێهرێری ته‌مه‌ن بیست و پێنج ساڵ بۆ ماوه‌ی چوار وه‌رز درێسی یانه ئینگلیزیه‌كه ده‌پۆشێت و بژارده‌ی دوو ساڵ درێژكردنه‌وه له گرێبه‌سته‌كه‌یدا هه‌یه، یانه‌ی وێستهام یونایتد وه‌رزی پێشوو له پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگی به‌ده‌ستهێنا، بۆیه یانه‌كه‌ی رۆژهه‌لاتی له‌نده‌ن به‌دوای به‌رگریكارێك بوو تا شوێنی نایف ئهكرادی مه‌غریبی بگرێته‌وه كه به‌هۆی پێكان له یاریگاكان دابڕاوه.
هاوكات عیسا دیۆپیش ریزی وێتسهامی جێهێشت، كێهرێر ڕایگه‌یاند دڵخۆشه به‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به یه‌كێك له باشترین خوله‌كانی جیهان كردوه‌و هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات، كێهرێر له ساڵی دووهه‌زاروهه‌ژده به بڕی سیی و حه‌وت ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ریزی پاریس سانجێرمان كردبوو و له‌گه‌ڵ تیپه پاریسیه‌كه له سه‌دوبیستوهه‌شت یاری به‌شداری كردووه، له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاش له بیست یاری نێوده‌وڵه‌تی به‌شداربووه، ئه‌م به‌رگریكاره بووه شەشەم یاریزان كه لە مێركاتۆی هاوینەدا په‌یوه‌ندی به وێستهام یونایتد ده‌كات.
وێستهام یونایتد تیلۆ كێهرێری ئه‌ڵمانی گواسته‌وه ریزه‌كانی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.