له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆله‌ندی و هێرشبه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا رایگه‌یاند، دڵنیایە تیپه‌كه‌ی بەم زووانە دەگەڕێتەوە سه‌ر سه‌كۆی نازناوەکان.
لیڤاندۆڤسکی لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی لالیگا وۆرلد گوتی، ماوەیەکی زۆرە بارسێلۆنا بەبێ نازناوە، بۆیه ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ بلاوگرانا تا بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌كۆی نازناوه‌كان و بڕوای ته‌واوم به تیپه‌كه هه.
هێرشبه‌ره پۆلهندیهكه گوتیشی، نەمویست تەواوی كاروانی وەرزشیم لە یەک خولدا بهسهرببەم، ڕاسته بۆندسلیگا چێژی خۆی هه‌یه، به‌ڵام به ده‌رفه‌تم زانی به‌ختی خۆم له لالیگا تاقی بكه‌مه‌وه، لیڤاندۆڤسكی هیواشی خواست لە کۆتایی ئەم وەرزەدا هاندەرانی تیپه‌كه‌یان دڵخۆش بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.