وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسراوێكی سه‌باره‌ت به لیستی مووچه ئاراسته‌ی گشت وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان كردووه كه مژده‌ی دڵخۆشكه‌ری بۆ فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆران تێدایه.
نووسراوه‌كه له ڕۆژی 16ی ئه‌م مانگه له وه‌زاره‌تی دارایی ده‌رچووه و ئیمزای ئاوات جه‌ناب نووری وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره و تێیدا داوا له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان كراوه پێش ڕۆژی 20ی هه‌موو مانگێك لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ گه‌نجینه‌كان بنێرن.
له نووسراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك پابه‌ند نه‌بێ له ماوه‌ی دیاریكراو، ڕۆژی دابه‌شكردنی مووچه‌یان دوا ده‌كه‌وێ.
ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌ڵێنی داوه پابه‌نده به‌وه‌ی هه‌موو 30 ڕۆژ جارێك بێ دواكه‌وتن مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.