وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دهستلهركاكێشانهوهی وه‌زیره‌كه‌یان عوسمان غانمی له پۆسته‌كه‌ی ره‌ت كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: سه‌ركه‌وتن و خزمه‌ته‌كانی عوسمان غانمی وه‌زیری ناوخۆی بۆ نیشتمان به‌رده‌وامه و ئه‌وانه‌ی چاویان به سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌ڵنایه‌ت هه‌واڵی ناڕاست و ده‌نگۆی دهستلهركاكێشانهوهی له حكوومه‌ت بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌و هه‌واڵانه سه‌رله‌به‌ری دوورن له راستییه‌وه و وه‌زیر به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له كاره‌كانی به‌رده‌وامه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: فه‌رمانگه تایبه‌ته‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت به مافی خۆیان ده‌زانن هه‌موو ڕێكارێكی یاسایی بگرنه‌به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و ده‌زگایانه‌ی ڕاگه‌یاندن و هه‌روه‌ها تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه ئه‌و جۆره هه‌واڵه ناڕاستانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
جێی باسه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له به‌شێك له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه عوسمان غانمی وه‌زیری ناوخۆی عێراق ده‌ستی له كاره‌كه‌ی كێشاوه‌ته‌وه هاوشێوه‌ی عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عێراق كه ڕۆژی سێشه‌می ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا داواكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.