ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له وڵاتی ئۆكراینا كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی نێوان ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ماوه‌ی 40 خوله‌كی خایاند، هه‌رسێ لا باسیان له هه‌وڵه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگی ماڵوێرانی نێوان ئۆكراینا و ڕووسیا كرد كه چه‌ند مانگێكه به‌ردوامی هه‌یه، هه‌روه‌ها گفتوگۆیان له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی گه‌نم و دانه‌وێڵه كرد له به‌نده‌ره‌كانی ئۆكراینا بۆ ئه‌وروپا و جیهان.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌م گه‌یشتبووه ئۆكراینا، بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی سه‌ردانی به‌نده‌ری ئۆدێسا بكات بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی گه‌نم و دانه‌وێڵه بۆ ئه‌وروپا و جیهان به‌سه‌ر بكاته‌وه.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م گه‌یشتبووه شاری لفیف له ڕۆژئاوای ئۆكراینا و له‌وێ چاوی به زیلینسكی كه‌وتبوو.
سه‌رۆكی ئۆكراینا جه‌ختی كردبووه‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ وڵاته‌كه‌یان په‌یامێكی پاڵپشتی به‌هێزه بۆ ئه‌وان.
زیلینسكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو "سه‌ردانی سه‌رۆكی توركیا بۆ ئۆكراینا په‌یامێكی پاڵپشتی به‌هێزه". ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا تاوتوێی پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی گه‌نم و دۆخی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی زاپۆریگیایان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.