گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد كه وڵاته‌كه‌ی له چ حاڵه‌تێكدا چه‌كی ئه‌تۆمی و كیمیاوی به‌كار ده‌هێنێ.
ئیڤان نیشایێف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا نه‌یشارده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كار ده‌هێنێ ئه‌گه‌ر ناچار بێت، به‌ڵام له حاڵه‌تی له‌ناكاو و ناچاریدا.
ڕایگه‌یاند: ئێمه چه‌كی ئه‌تۆمی كاتێك به‌كار ده‌هێنین كه هێرشی چه‌كی ئه‌تۆمی هاوشێوه‌مان بكرێته سه‌ر، یاخود هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی مه‌ترسیدار بكه‌وێته سه‌ر وڵاتمان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له جه‌نگی ئێستایان دژ به ئۆكراینا پێویست به به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ناكات، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش كه له میدیاكان بڵاو ده‌كرێنه‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی و چه‌كی كیمیاوی له‌م جه‌نگه دوور له ڕاستی و درۆن.
وه‌زیری به‌رگریی رووسیاش ڕۆژی سێشه‌می ڕابردوو جه‌ختی كردبووه‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له جه‌نگی دژ به ئۆكراینا چه‌كی ئه‌تۆمی و كیمیاوی به‌كارناهێنن و ئه‌وه‌شی بڵاو ده‌كرێته‌وه ته‌نیا ده‌نگۆی ڕاگه‌یاندنه‌كانن.
جێی باسه جه‌نگی نێوان سوپای ڕووسیا و ئۆكراینا پێی ناوه‌ته مانگی شه‌شه‌مه‌وه و تا ئێستاش له زۆرێك له شاره‌كان پێكدادان له‌نێوان سوپای هه‌ردوو وڵات به‌ردوامی هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.