یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا) ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد، تا ئێستا 2 ملیۆن 450 هه‌زار پلیتی یارییه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ فرۆشراوه.
فیفا ڕایگه‌یاند: له‌نێوان ڕۆژانی 5ی تهمووز تا 16ی ئاب 520 هه‌زار و 532 پلیت فرۆشراوه، واته مانگی ڕابردوو زیاتر له نیو ملیۆن پلیت فرۆشراوه.
ڕاشیگه‌یاند: له ڕووی ڕیزبه‌ندییه‌وه ئه‌وانه‌ی زۆرترین پلیتی یارییه‌كانی مۆندیالیان كڕیوه بریتین له، هاووڵاتییان قه‌ته‌ڕی كه مێوانداری پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ریكا، ئینگلته‌ڕا، سعوودییه، مه‌كسیك، ئیماڕات، فڕه‌نسا، ئه‌رجه‌نتین، به‌ڕازیل و ئه‌ڵمانیا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: زۆرترین پلیتی یاریی كۆمه‌ڵه‌كان تا ئێستا فرۆشراون به تایبه‌تیش بۆ یارییه‌كانی كامیرۆن + به‌ڕازیل، به‌ڕازیل + سڕبیا، پورتوگال + ئۆرگوای، كۆستاریكا + ئه‌ڵمانیا، ئوستڕالیا + دانیماڕك،
لیژنه‌ی ڕێكخستنی یارییه‌كانی مۆندیال به‌ر له 2 مانگ ڕأیانگهیاندبوو كه ملیۆنێك و 200 هه‌زار پلیت فرۆشراوه، مانگی ڕابردووش ملیۆنێك و 800 هه‌زار بوو.
جێی باسه فیفا پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه تا كۆتاییه‌كانی مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو فرۆشتنی پلیتی یارییه‌كانی مۆندیال به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام جه‌ختی كردبووه‌وه كه ئه‌وه‌ی زوو پلیته‌كان بكڕێن خزمه‌تگوزارییه پێشه‌كی و نایابه‌كان بۆ ئه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.