ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له باشووری ڕۆژئاوای شاری كه‌ركووك هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی حه‌شدی شه‌عبی.
ڕاگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مشه‌و چه‌ند چه‌كدارێكی داعش له گوندی خه‌بازه له سنووری شارۆچكه‌ی حه‌ویجه له باشووری ڕۆژئاوای شاری كه‌ركووك هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی.
ڕاشیگه‌یاند: هێزه‌كانی لیوای 61ی حه‌شدی شه‌عبی ڕووبه‌ڕووی هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش بوونه‌ته‌وه و ناچاری پاشه‌كشه و هه‌ڵاتنیان كردوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له هێرش و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ندامێكی حه‌شدی شه‌عبی بریندار بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.