پسپۆرێكی زانستی به‌رگریی جه‌سته‌ی مرۆڤ مه‌ترسییه‌كانی تووشبوونی جاری دووه‌می په‌تای كۆڕۆنا ئاشكرا كرد كه زۆر مه‌ترسیداره و كاریگه‌ری زۆر خراپ له‌سه‌ر مرۆڤ به‌جێ ده‌هێڵێ.
دكتۆر نیكۆلای كریۆچكۆفی ڕووسی له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند: دووباره تووشبوونه‌وه‌ی مرۆڤ به ڤایرۆسی كۆڤید 19 زۆر مه‌ترسیدارتره له تووشبوونی جاری یه‌كه‌م.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌رچه‌نده ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن كه ئێستا به‌ربڵاوه ده‌ركه‌وتووه مه‌ترسیدارییه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌وانی پێش خۆی نییه و بكوژ نییه، به‌ڵام تووشبوونه‌وه‌ی مرۆڤ به ڤایرۆسی كۆڕۆنا بۆ جاری دووه‌م ئه‌گه‌ر به ئۆمیكڕۆنیش بێت مه‌ترسیدارییه‌كه‌ی زۆر زیاتره له تووشبوونی جاری یه‌كه‌مدا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له نوێترین تۆژینه‌وه‌دا كه دوو مانگ به‌ر له ئێستا ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌گه‌ر كه‌سێك دووجار تووشی كۆڕۆنا بێت له بارودۆخی هاوشێوه‌دا، ئه‌وا كاریگه‌رییه‌كانی جاری دووه‌م توندتر و مه‌ترسیدارترن.
دكتۆره ڕووسییه‌كه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تووشبوونی جاری دووه‌م كاریگه‌ری خراپتر له‌دوای خۆی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌جێ ده‌هێڵێ، جه‌سته‌ی مرۆڤیش كه‌متر ده‌توانێ به‌رگه‌ی ئه‌و زیانانه بگرێ كه ڤایرۆسه‌كه به‌جێیان ده‌هێڵێ.
دكتۆر نیكۆلای كریۆچكۆف جه‌ختی كرده‌وه ئه‌گه‌ر تووشبوونی جاری دووه‌م به په‌تای كۆڕۆنا كاریگه‌ری خراپی ئه‌وه‌نده مه‌ترسیدار بێت، ده‌بێت كاریگه‌رییه‌كانی جاری سێیه‌م و چواره‌م چه‌نده خراپتر بێت، بۆیه هیوای خواست هیچ كه‌سێك چوارجار و پێنچجار تووشی كۆڕۆنا نه‌بێت كه هه‌رگیز پێشبینی ناكرێ كاریگه‌رییه خراپه‌كانی چه‌نده زۆر بێت.
داوای له هه‌موو هاووڵاتییانی جیهان كرد ئێستاش ڤایرۆسی كۆڕۆنا به كه‌م نه‌زانن و خۆپارێزییه‌كان پشتگوێی نه‌خه‌ن و هه‌روه‌ها ڤاكسین وه‌ربگرن و به‌رده‌وام له شوێنه گشتییه‌كان ماسك ببه‌ستن و خۆیان به پاكوخاوێنی ڕابگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.