به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كانی ڕاگه‌یاند كه به‌گشتی له هه‌ردوو ڕۆژه‌كه‌دا ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌وری ده‌بێت.
كه‌شناسی بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی په‌ڵه هه‌ور، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه له پله‌كانی گه‌رمی دوێنێ پێنجشه‌م ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 8-10 كم ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌موو، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش هاوشێوه‌ی ڕۆژی پێش خۆی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 8-10 كم ده‌بێت.
كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كانی به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 42
سلێمانی: 43
دهۆک: 42
کەرکووک: 45
هەڵەبجە: 44
زاخۆ: 42
سۆران: 43
راپەرین: 42
گەرمیان: 47
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.