یه‌كێك له‌و دوو ئافره‌ته‌ی كه شه‌وی ڕابردوو له شاری سلێمانی به هه‌ڵه به‌نزینیان له موبه‌ڕیده كردبوو و سووتابوون، به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی گیانی له‌ده‌ست دا.
شه‌وی ڕأبردوو دوو ئافره‌ت له گه‌ڕه‌كی خه‌بات له شاری سلێمانی به هه‌ڵه به‌نزینیان له موبه‌ڕیده كردبوو و به‌هۆیه‌وه سووتابوون و گه‌یه‌نرابوونه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) شه‌وی ڕابردوو ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه، دۆخی ته‌ندروستی یه‌كێك له ئافره‌ته‌كان خراپه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 8:30 هه‌ر به‌هۆی خراپی ته‌ندروستی و زۆری ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه، ئافره‌ته‌كه گیانی له‌ده‌ست دا.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه هه‌ردوو ئافره‌ته‌كه گه‌نجن و ته‌مه‌نیان 25 و 30 ساڵانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.