Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 08:20

هه‌ولێر.. بە بڕی زیاتر لە ملیارێک دینار ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێن

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بە بڕی زیاتر لە ملیارێک و 289 ملیۆن دینار ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری له‌ شاری هه‌ولێر جێبەجێ دەکات.

شاره‌وانی هه‌ولێر رایگه‌یاند: پڕۆژەکان پڕۆژەی خزمەتگوزارین لەسەر داهاتی 15٪ ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر جێبەجێ دەکرێن، ئەنجامدانی پڕۆژەکان خزمەتێکی زۆری دەبێت بۆ هاووڵاتییانی شاری هەولێر.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر پڕۆژەکانی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ بریتین لە:-

1- پڕۆژەی قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی ڕۆشەنبیری پشت گۆڕستان/ قۆناغی دووەم.

2- قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی ڕۆشەنبیری پشت گۆڕستان/ قۆناغی سێیەم.

3- قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی ڕۆشەنبیری تەنیشت مارکێتی شیلانە.

4- دروستکردنی شەقامەکانی گەڕەکی سەربەخۆیی کەرتی (9000)  قۆناغی دووەم سێبەردان.

5- قاشتەکردنی شەقامی دووسایدی هانا ستی لە شەقامی کۆیە تاوەکو بەنزینخانەی هامان.

شاره‌وانی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا لە ماوەی ڕابردوو دەیان پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری لەلایەن تیمەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە سنووری سەرجەم شارەوانییەکان ئەنجامدراون، هه‌روه‌ها کاری دیکەی زۆر کراون، دەرخستەی چەندین پڕۆژەی دیکە ئامادە کراوە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی کاریان لەسەر دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.