Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:35

خواردنی ڕۆژانه‌ی سێوێك له‌ ڕووی ته‌ندروستییه‌وه‌ چی ده‌گه‌یه‌نێ؟

کوردستان TV
100%

دكتۆرێكی ڕووسی كه‌ پسپۆڕێكی ناوداری خۆراكه‌ ڕایگه‌یاند، خواردنی ڕۆژانه‌ی سێوێك سوودێكی ڕاده‌به‌ده‌ر به‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێ و پارێزگاری له‌ پێكه‌نینێكی جوان و یارمه‌تی مێشك بۆ كاركردنی زیاتر و پاراستنی جه‌سته‌ له‌ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌دات.

دكتۆر میخایێل گینسبۆرگ له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند: سێو سوودی ئێجگار زۆری هه‌یه‌، ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ دژه‌ ئۆكسید كه‌ به‌ره‌نگاری زوو پیربوون ده‌بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها سوودی نایابی بۆ هه‌موو جه‌سته‌ هه‌یه‌.

ڕاشیگه‌یاند: سێو ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی كاربۆهیدرات و شه‌كری به‌سوود تێدایه‌ كه‌ پێویستن بۆ كاره‌كانی مێشك، بۆ نموونه‌ ده‌ماره‌كانی مێشك بۆ ده‌ستكه‌وتنی گلۆكۆز پێویستیان به‌ كاتێكی زۆر هه‌یه‌، به‌ڵام سێو فركتۆزی تێدایه‌ كه‌ خێراتر و به‌ كاتێكی كه‌م ده‌گه‌نه‌ ده‌ماره‌كانی مێشك، هه‌ره‌وه‌ها ئه‌و پێكهاته‌ ڕووه‌كییانه‌ی له‌ سێودا هه‌یه‌، ده‌بنه‌ هانده‌ر بۆ دروستبوونی خانه‌ی نوێ له‌ مێشك كه‌ بیره‌وه‌ری مرۆڤ تیژتر ده‌كات.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: سێو ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ڤیتامین B تێدایه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌ستكردن به‌ دڵخۆشی و باشتركردنی باری ده‌روونی مرۆڤ.

دكتۆر میخایێل گوتیشی: به‌و پێیه‌ی سێو ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له‌ ڕیشاڵی خۆراكی تێدایه‌ كه‌ كرداری هه‌رس و ڕیخۆڵه‌ چالاكتر ده‌كات، مه‌ترسی تووشبوون به‌ شێره‌په‌نجه‌ی ڕیخۆڵه‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ڕێگر ده‌بێت له‌ سه‌رهه‌ڵدانی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌ندامه‌كانی تری له‌شیش به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.

ئه‌و پسپۆره‌ی خۆراك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: سێو ڕێژه‌یه‌كی باش له‌ ڤیتامین С تێدایه‌ كه‌ دژه‌ ئۆكسانه‌ و رۆلێكی ئه‌رێنی باشی هه‌یه‌ له‌ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشییه‌ شێره‌په‌نجه‌ییه‌كان، بۆ نموونه‌ خواردنی سێو به‌ به‌رده‌وامی به‌ ڕێژه‌ی 25% له‌ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

له‌ كۆتاییدا جه‌ختی كرده‌وه‌،‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی خۆراكی ڕیشاڵی له‌ سێودا هه‌یه‌، ئاستی كۆلیسترۆل و چه‌وری خراپ له‌ خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها دژی ڕه‌قبوونی ده‌مار و خوێنبه‌ره‌كانیشه‌.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.