Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:19

هێڵێکی گواستنەوەی کارەبا لە کەرکووک تەقێنرایەوە

کوردستان TV
100%

هێڵێکی گواستنەوەی کارەبا لە کەرکووک ئەمڕۆ هەینی 19ـی 08ـی 2022 کرایە ئامانج و تەقێنرایەوە.

وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند: لە کاتێکدا کارمەندانی وەزارەتەکە شەو و ڕۆژ کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی دابینکردنی کارەبا بۆ هاووڵاتییان، هێڵەکانی کارەبا چەندان جارە لەلایەن تێکدەرانەوە دەکرێتەوە ئامانج.

ڕاشیگەیاند: هێڵی کارەبای مەلا عەبدوڵڵا، ئەلقەدیمە، ئەلدەور  و باکووری سامەرا لە کردەوەیەکی تێکدەرانە کرانە ئامانج.

ئاماژەی بەوەش دا کە ستافی ئەندازیاری و تەکنیکی لە تیمەکانی چاککردنەوەی بەشی هێڵەکانی تۆڕی کارەبای کەرکووک، دەستیان بە کارکردن کردووە لەسەر دووبارە چاککردنەوەی تۆڕەکە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.