Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:26

هەولێر؛ بە بڕی زیاتر لە ملیارێک دینار ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێن

کوردستان TV
100%

لەسەر داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بە زیاتر لە ملیارێک دینار چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێن.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: بە زیاتر لە ملیارێک و 289 ملیۆن دینار ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەسەر داهاتی 15%ـی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر جێبەجێ دەکرێن.

جەختیشی کردۆتەوە کە بە ئەنجامدانی ئەم پڕۆژانەش خزمەتێکی زۆر بە هاووڵاتییانی شاری هەولێر دەگەینرێت.

پڕۆژەکانیش بریتین لە :-

1-پڕۆژەی قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی ڕۆشەنبیری پشت گۆڕستان/ قۆناغی دووەم

2-قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی ڕۆشەنبیری پشت گۆڕستان/ قۆناغی سێیەم.

3- قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی ڕۆشەنبیری تەنیشت مارکێتی شیلانە.

 4-دروستکردنی شەقامەکانی گەڕەکی سەربەخۆیی کەرتی (9000)  قۆناغی دووەم سێبەردان.

5- قاشتەکردنی شەقامی دووسایدی هانا ستی لە شەقامی کۆیە تاوەکو بەنزینخانەی هامان.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە لە ماوەی ڕابردووشدا دەیان پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی سەر بەسەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئەنجام دراون، ئێستاش دەرخستەی چەندین پڕۆژەی دیکە ئامادە کراوە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی کاریان لەسەر دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.