Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:15

وەزارەتی کارەبا دانیشتووانی قەزای کفری ئاگادار دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دانیشتووانی قەزای کفری ئاگادار دەکاتەوە کە ئەمڕۆ هەینی 19ـی 08ـی 2022 بەهۆی شۆڕتێکەوە کارەبای نیشتمانی قەزاکە بڕاوە و لە هەوڵی چارەسەرکردنین.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە "به‌هۆی ڕوودانی شۆڕتێكه‌وه‌ و ته‌قینی دوو كێبڵی (33kv) له‌ وێستگه‌ی (132kv)، كاره‌بای نیشتمانیی قه‌زای كفری و ناحییه‌كانی سه‌رقه‌ڵا و ناحییه‌ی نه‌وجوڵ و گونده‌كانیان بڕاوه."

وەزارەتەکە جەختی کردۆتەوە کە "تیمه‌كانی کارەبا له‌ هه‌وڵی چا‌سه‌ركردنی گرفتەکە و گەڕاندنەوەی کارەبای نیشتمانین."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.