سێ ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌وت و گازی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان كردووه و تێیدا بابه‌تی سه‌ربه‌خۆ فرۆشتنی نه‌وت و گاز له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان به ده‌ستووری و یاسایی وه‌سف ده‌كه‌ن.
له نامه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانی كۆنگرێس، مایکل واڵتز، دینا تیتۆس و دۆگ لامبۆرن، رایانگه‌یاندووه به‌گوێره‌ی مادده‌كانی 111 و 112 ده‌ستووری عێراق ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته هه‌رێمه‌كان كه وه‌به‌رهێنان له سامانی سروشتی خۆیان بكه‌ن كه له ده‌ستووردا به سامانی هه‌موو خه‌ڵكی عێراق ناسێنراوه.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر ڕۆشنایی به‌نده‌كانی 111 و 112 ده‌ستووری عێراقدا، ده‌ستی به وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وت و غازی هه‌رێمه‌كه‌ی كردووه و ژماره‌یه‌ک كۆمپانیای ئه‌مریكیش به‌شدارن له پرۆسه‌كه‌دا.
هه‌رسێ ئه‌ندامی كۆنگرێس جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، هه‌رێمی كوردستان به گه‌شه‌پێدانی له 15% كێڵگه‌كانی گه‌یشتووه‌ته ئاستی 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه و كۆمپانیا ئه‌مریكاییه‌كان مانگانه 300 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنانی تێدا ده‌كه‌ن.
لە نامەکە ئاماژە بەوەش دراوە کە به‌رهه‌می گازی سرووشتی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ دابینكردنی گازی سروشتی بۆ عێراق و له‌ڕێی توركیا‌وەش هه‌نارده بكرێت بۆ باشووری ئه‌وڕوپا و هێنده پێویستی به گازی ئێران و ڕووسیا نه‌مێنێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌دا، ئه‌ندامه‌كانی كۆنگرێس سه‌رنجیان بۆ خستووەتەسەر ئەوەی کە به هۆی بڕیاره‌كه‌ی دادگەی فیدراڵی له‌دژی كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌غدا گرێبه‌سته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیای ئه‌مریکی و دوو كۆمپانیای ئه‌وڕوپی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام له باره‌ی گرێبه‌سته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ڕووسیی و چینییه‌كان هیچ بڕیارێكی نه‌داوه.
له كۆتایی نامه‌كه‌یاندا، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كۆنگرێس داوایان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كردووه، به‌غدا و هه‌ولێر پابه‌ند بكه‌ن به ڕێككه‌وتنه‌وه و پارێزگاری له مافی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌به‌رهێنان له بواری وزه‌ی خۆیدا بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.