Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:23

پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە کە بەهۆی ڕاگرتنی هێڵی ئینتەرنێت ھەر ھاووڵاتییەک کاری لای سکاڵانووسەکانی ھەیە بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پاسپۆرت تا دوای کاتژمێر 10:30 ھێڵی ئینتەرنێتیان نابێت.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند: بەهۆی دەستپێکردنی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی، سبەی شەممە 20ـی 08ـی 2022 لەکاتژمێر07:30 خولەکی سەرلەبەیانییەوە تاوەکو کاتژمێر 10:30 هێڵی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان ڕادەگیرێت.

ڕاشیگەیاند: بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی،  کە تاوەکو 27ـی مانگ دەخایەنێت، جگە لە 26ـی مانگ کە ڕۆژی هەینی دەکات، ئەو حەوت ڕۆژەی دیکە هێڵی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت.

ئاماژەی بەوەش دا کە لەبەر ئەوە ھەر ھاووڵاتییەک کاری لای  سکاڵانووسەکانی ھەیە بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پاسپۆرت تاوەکو دوای کاتژمێر 10:30ھێڵی ئینتەرنێتیان نابێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.