پارێزگای هەولێر جەخت دەکاتەوە کە هەڵمەتی ڕێکخستنەوەی شۆستە و شەقامەکانی شار بەردەوامە.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: لەپێناو نەهێشتنی ئاستەنگی هاتووچۆی هاووڵاتییان و شوفێران لە شەقام و شۆستەکان، لە سنووری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی سەربە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لەڕێگەی تیمەکانی هۆبەی ڕێکخستنەوەی شەقامەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی بۆ هەڵگرتنی زێدەڕۆیی و تۆمارکردنی چەندین سەرپێچی و دانانی هێڵی سوور و ئاگادارکردنەوەی دوکاندار و خاوەنکارەکان لە جێبەجێکردنی ڕێنمایی شارەوانی، هەڵمەتێکی فراوانی ڕێکخستنەوەی شەقامەکانی شار دەستی پێ کردووە.
ڕاشیگەیاند: جگە لەپاککردنەوە و ڕێکخستنەوەی چەند شەقام و شوستەیەک لەم ڕۆژانەشدا شەقامی کۆنە فرۆشانی گەڕەکی هەڤاڵان پاککرایەوە و سەرجەم دوکاندارەکانی ئەم شەقامە پابەندکران بە نەهێشتی ئاستەنگی هاتووچۆی هاووڵاتییان و جەنجاڵی شەقامەکان، ئەوە سەرەڕای ئاگادارکردنەوەیان لە ڕێنماییەکانی شارەوانی و بەکار نەهێنانی موڵکی گشتی.
ئاماژەی بەوەش داوە کە ڕۆژانە بەشێوەیەکی فراوان لەڕێگەی تیمەکانی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی چاودێری چڕی تەواوی شوێنە گشتیی و شەقامەکانی شار دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.