Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:19

شاندێكی باڵای ئەمنی سنووری عێراق و سووریا بەسەر دەكەنەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان هاتنی شاندێكی باڵای ئەمنی بۆ بینینی ئاسایشی سنووری عێراق و سووریا راگەیاند.
فەرماندەییەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كردووە، كە شاندێكی ئەمنی پێكهاتبوون لە عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ و عەبدولئەمیر شەممەری ،جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و فەرماندەی هێزە سنوورییەكان و ژمارەیەك لە فەرماندە ئەمنییەكان، گەیشتنە سنووری عێراق و سووریا.
بەیاننامەیەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە سەردانەكە بۆ بینینی ئاسایشی سنووری عێراق بووە لەگەڵ لایەنی سووریا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.