له ووڵاتی سویسرا كچێكی كورد به "ره‌وشه‌ن سه‌ڵاح عه‌لی به‌گ رواندزی" وه‌كو قوتابییه‌كی كورد ،به‌شداری له‌پیشانگای ساڵانه‌ی كاری ده‌ستی قوتابخانه‌كان دا كرد له نێو (41) قوتابی به‌شدار بوو، توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت. ئه‌م خاتوونه له‌ساڵی 2016 له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له وڵاتی سویسرا ده‌ژیت.
له‌سه‌ر چۆنییه‌تی به‌شدارییكردنی له‌م پیشانگایه‌دا ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی به چه‌ند پرسیارێك خاتوو "ره‌وشه‌ن سه‌ڵاح عه‌لی به‌گ رواندزی" له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه به‌سه‌ر كرده‌وه :
*پێمان باش بوو سه‌ره‌تا له‌سه‌ر چۆنییه‌تی به‌شداریكردنت له م پیشانگایه‌دا هه‌ندێ زانیاری بۆ خوێنه‌رامان باس بكه‌یت.
- له وڵاتی سویسرا پێویسته وه‌كو ئه‌رك پێش ده‌رچونی قوتابی له پۆلی ( 9) بــــۆ پۆلی 10 ) ئه‌بێ به‌كــــاری ده‌ستی به‌شداری پیشانگایه‌كی قوتابخانه بكات،هه‌ر قوتابیه و به ئاره‌زوی خۆی كارێكی ده‌ستی دروست بكات، وه‌هه‌ر قوتابیێك بڕی (50) فـرانكــی پێ ئه‌درێت بۆ كرینی پێداویستیه‌كانی كـاره‌كه‌ی هه‌روه‌ها ماوه‌ی دوو مانگیش كاتی هه‌یه ،تا له رۆژی دیاری كـــــراو بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی ئاماده بـكات، منیش وه‌كو یه‌كێك له قوتابیان به‌شداری ئه‌م كێبڕكێییه‌م كرد".
* بابزانین تۆ چۆن توانیت پله‌ی یه‌كه‌م له‌نێو قوتابیان به‌ده‌ست بهێنیت؟
- دوای ئاماده بوونی سه‌رجه‌م كاره‌كان ئینجا،پیشانگاكه‌یان له هه‌مان قوتابخانه بۆ ساز ده‌كه‌ن ، جه‌ماوه‌رێكی زۆریش سه‌ردانی پیشانگایه‌كه ده‌كه‌ن ،له‌دواییدا، لیژنه‌یێكی هه‌ڵسه‌نگاندنیش له مامۆستایانی پسپۆره‌كان پێك دێت، بۆهه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانیان له‌و پیشانگایه كه‌دا ( 41 ) قوتابی ،به‌شداری كردبوو هـــــــه‌ر یه‌كه‌و به كارێكی ده‌ستی زۆر جوان
خۆشبه‌ختانه كاره‌كه‌ی من زۆر سه‌رنج راكێش بوو له لایه‌ن لیژنه‌كه‌وجه‌ماوه‌ره‌وه، به‌و هۆیه‌وه توانیم له ناو هه‌موو قوتابیان پله‌ی یه‌كه‌م بــــه ده‌ست بێنم له رۆژنامه‌كانیش وێنه‌ی خۆم وكاره‌كه‌ی منییان بڵاو كرده‌وه".
*باشه ئه‌و كاره ده‌ستییه‌ی ئێوه دروستان كردبوو له چی پێك هاتوو بوو؟
- كاره‌كه‌ی من بریتی بوو لــــه دروست كردنی ئه‌و خانووه‌ی خۆمان تێیدا ئه‌ژین به‌ڵام به‌هه‌ندێك ده‌ستكاریه‌وه .
* ئه‌و ماده‌ی له كاره‌كانت به‌كار هێناون چین؟
-ئه‌و مادانه‌ی له دروستكردنی كاره‌كه‌م به‌كاری هێنابوون هه‌مووی كه‌ل وپه‌لی زۆر ساده‌بوون،
وه‌ك كارتۆن ، كاغه‌ز ، رۆژنامه‌و ، دار‌و ، نایلۆن ، پلاستیك ، بۆیاغ و له‌گه‌ڵ هه‌ندی كه‌ل وپه‌لی تر.
*ئه‌گه‌ر بكرێت به‌كورتی هه‌ندێك باسی سیسته‌می په‌روه‌رده‌و خوێندنی وڵاتی سویسرا بكه‌یت؟
-لێره له سویسرا ده‌رنه‌چوونی قوتابی له وانه‌كان، بوونی نییه ئه‌گه‌ر قوتابیێك له وانه‌یه‌ك باش نه‌بوو له دوای ده‌وام مامۆستا یه‌ك كاتژمێر له گه‌ڵی ئه‌مێنیته‌وه‌و وانه‌ی پێ ده‌ڵێت، له قوتابخانه‌كه‌مان جگه له وانه‌ی و خوێندن و نوسین زۆر شتی رۆژانه‌ی ژیان ده‌خوێنن.
*ئه‌گه‌ر بكرێت وه‌كو چی ده‌خوێندرێت به‌نموونه ئاماژه‌یان پێبده‌یت؟
چێشت لێنان ،كاری ده‌ستی هه‌ر له قوتابخانه وه‌رشه‌یێكی باش هه‌یه به هه‌موو پێداویستیێك ،مۆسیقا ،كۆمپیتر،پایسكل سواری ،مه‌له‌وانی ، خلیسكانێی سه‌ر به‌فر، رۆیشتن له‌چیاو به‌رد،رۆیشتن له ناو قوڕو به‌فر ،رۆیشتن له ناو دارستان، رۆیشتن به شه‌و به‌بێ روناكی ،فێرمان ده‌كه‌ن چۆن به هانای كه‌سێك بچن كه توشی روداوێك بووه یان له‌هۆش خۆش چووه،فێرمان ئه‌كه‌ن چۆن به‌رگری له‌خۆمان بكه‌ن له‌و كاته‌ی كه‌سێك ئه‌یه‌وێ دزیامان لێ‌بكا یان شه‌ڕمان پێبفرۆش..له گه‌ڵ زۆر شتی تری به‌سوود.
*ئێمه هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ده‌خوازین به‌هیوایه‌ی له دوا رۆژ بگه‌ریته‌وه كوردستان خزمه‌ت به وڵاته‌كه‌ت بكه‌یت.
-منیش زۆر سوپاستان ده‌كه‌م ده‌ستان خۆش بیت
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.