Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:33

به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كۆڵبه‌رێكی كورد كوژرا

کوردستان TV
100%

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی بانە بە ناوی ڕەحیم محەممەدی ته‌مه‌ن 37 ساڵ شەوی هەینی 19 ی 8 ی 2022، بە تەقەی هێزە  ئه‌منییه‌كانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی له‌سنووری كوردستان كوژرا. 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕەحیم محەممەدی کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵیشە، بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێکراوە و سینگ و دڵی پێکراوە.

تەرمی ئەم کۆڵبەرە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە کراوە.

هەنگاو زانیویەتی کە ڕەحیم محەممەدی خەڵکی گوندی هۆرزە و دانیشتووی گوندی کەوپێچی خواروو بووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.