Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 04:32

ئەمریکا بەهای 775 ملیۆن دۆلار یارمەتی سەربازیی بۆ ئۆکراینا راگەیاند

کوردستان TV
100%


وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا "پێنتاگۆن" پێشکەشکردنی یارمەتیی سەربازیی نوێی بۆ ئۆکراینا بە بەهای 775 ملیۆن دۆلار راگەیاند، کە پێک دێت لە 15 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی دیکە بۆ سیستەمی مووشەکهاوێژی وردی ئەمریکی لە جۆری "هایمارس".
بە گوتەی بەرپرسێکی باڵا لە پێنتاگۆن"، یارمەتییە نوێیەکان بریتین لە سیستەمی تۆپهاوێژی گەڕۆک و گوللەتۆپی دیکە کە دەگونجێت لەگەڵ ئەو چەکانەی شانشینی یەکگرتوو پێشکەشی ئۆکراینای کردوون.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز، بەرپرسێکی بەرگریی ئەمریکا ئاشکرای کرد، یارمەتییەکان پێک دێن لە 15 درۆنی چاودێریی جۆری "ScanEagle" و 40 ئۆتۆمبێلی دژەمین و نزیکەی هەزار مووشەکی "جاڤلین"ی دژەتانک و تەقەمەنی و 16 سیستەمی هاوتزەری دیکە. بەمەش تێکڕای یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا گەیشتە 10.6 ملیار دۆلار.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.