Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 04:30

پارێزگارى هه‌ولێر ڕه‌وشى خولی دووەمی تاقیكردنه‌وه‌كانى قۆناغى دوازدەى ئامادەیی به‌سه‌ر كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شەممە 2022.8.20، خولی دووەمی تاقیکردنەوەی قۆناغی 12ی ئامادەیی بۆساڵی خوێندنی 2021-2022 دەستی پێکرد، به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌زموونه‌كان و ڕه‌وشى هۆڵه‌كانى قوتابخانه‌كان و قوتابیان، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، به‌یاوه‌رى بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەند، سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانەی ئامادەیی هەولێری زانستی کورانی لە شاری هەولێر کرد و له‌نزیكه‌وه‌ له‌چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى تاقیكردنه‌وه‌كان و ڕه‌وشى هۆڵه‌كانی كۆڵییه‌وه‌ و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ قوتابیان له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان خواست.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.