Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:22

سوپای تورکیا ناوچە سنووریەكانی سیدەكان تۆپباران دەکات

کوردستان TV
100%


به‌یانی ئەمڕۆ شەممە، ٢٠-٨-٢٠٢٢ تۆپخانەكانی لەشکری  توركیا، بەمەبەستی لێدان لە بنکەو شوێنی چەکدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان ( پەكەكە )، تۆپبارانی نزیک گوندو کوێستانەکانی دەڤەری سیدەکانیان کرد .
 بەپێی زانیاریەکانی کوردستان تیڤی   كاتژمێر 8:30 خوولەكی بەیانی ئەمڕۆ، سوپای  توركیا لە سەربازگەکانی ناوچەی رووبارۆك و چیای كتكینەوە  بەتۆپی دورھاوێژ بۆ  ماوەی نزیکه‌ی یەک کات ژمێر ناوچەکانی ڕۆبی وڕووال وگەلی شەکیو ودەراوی سەرو یان  تۆپباران كردووە ، ھەرچەندە تۆپبارانەکە  زیانی گیانی لێ نەكەوتۆتەوە، بەلام  بەھۆی سووتانی پوش و پاوان و تێكچوونی سرووشت ژینگەی دەڤەرەكەمان زیانی زۆری پێگەیشتووە، هاوكات، ترس و دڵەڕاوكێی زۆر لای گوندنشین و ئاژەڵدار و مەڕدار و كاسبكارانی سنوورەكەش دروست کردووە 

شایەنی باسە بەهۆی تۆپباران و بۆردومانەكانی توركیا و نائارامی سنووركە، زیاتر لە 118  گوندی ناوچەکە چۆڵكراون و ماوەی چەندین ساڵە نەتوانراوە دەستی ئاوەدانی بۆ رابكێشرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.