Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:21

بەگوژمەی زیاتر لە (242 ملیۆن دینار) دەست بەپڕۆژەی قیڕتاوکردنی 22 شەقامی گەڕەکی هەولێری نوێ کرا

کوردستان TV
100%


سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2022.8.20، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان، پڕۆژەی قیڕتاوکردنی 22 کۆڵانی لەکەرتی (250م)ی گەڕەکی هەولێری نوێ بەسەرکردەوە کەوەک قۆناغی یەکەم بە گوژمەی (242,100,000) دووسەد و چل و دوو ملیۆن و سەد هەزار دینار لەسەر داهاتی15% سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەست بەجێبەجێکردنی کراوە.
پارێزگاری هەولێر دوای بەسەرکردنەوەی پڕۆژەکە و دەستخۆشی لەسەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و ئەندازیارانی سەرپەرشتیار و کرێکاران، ڕایگەیاند: بەر لە هاتنی وەرزی زستان بەپێی توانا کار لەسەر سەرجەم گەڕەک و شەقامەکان دەکەین کە پێویستیان بە گەیاندنی خزمەتگوزارییە.
 ڕاشیگەیاند: کارەکانی قیڕتاوکردن و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ چەندین گەڕەکی دیکە ئامادەیە دوای ئەم گەڕەکە لە چەندین گەڕەکی دیکەش گەیاندنی خزمەتگوزاری بەردەوامیان دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.