بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر رایگهیاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ باشترکردنی جۆری بەنزینی 800 دیناری گرێبەست لەگەڵ پاڵاوگەی لاناس کردووە، کە بەنزینێکی زۆر باشیان ھەیە و ئۆکتانەکەی سەرەوەی 90 دەبێت، کە بەنزینێکی زۆر باشە و خەڵک دەتوانێت بێ دوو دڵی بەکاری بێنێت و بۆ ھەموو کوردستانیش دابینی دەکەن.
ئاری کاکەشین، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام لەھەوڵدابوو جۆری بەنزینی 800 دیناری باش بکات، بۆ ئەو مەبەستەش ئێستا گرێبەستی لەگەڵ پاڵاوگەی لاناس کردووە، کە بەشێوەیەکی یاسایی و ستانداردی جیھانی دروستکراوە و بەنزینێکی زۆر باشی ھەیە و ئۆکتانەکەی لە سەرەوەی 90 دەبێت و خەڵک دڵنیادەکەمەوە بێ دوو دڵی بەکاری بێنن.
بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر گوتیشی: لە ئێستادا دەست بەدابینکردنی بەنزینەکە کراوە و رۆژانە تەنھا بۆ ھەولێر600 ھەزار لیتر دابین دەکرێت و کار دەکرێت کە رێژەکە زیاد بێت و بەجۆرێک بتوانین ھەموو بەنزین بکرێتە 800 دینار، چونکە کە ئەو جۆرە بەنزینە باشە ھەبێت خەڵک بەنزینی دیکە بەکار ناھێنێت، بۆیە ئەوە ھەنگاوێکی زۆر باش و گرنگە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.